توركيا, جيهان, عێراق

لە نێوان تورکیا و عێراق ڕێککەوتننامەیەک لە بواری ئاودا واژوو کرا

Tuğba Altun  | 02.11.2025 - نوێکردنەوە : 02.11.2025
لە نێوان تورکیا و عێراق ڕێککەوتننامەیەک لە بواری ئاودا واژوو کرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فواد حوسێن، میکانیزمی دابین کردنی پشتیوانی دارایی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاو لە نێوان کۆماری تورکیا و کۆماری عێراق واژوو کرا.

بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکەوە دەست کەوتووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، لە لایەن سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لێکرا.

دوای پێشوازییەکە، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فواد حوسێن، بەڵگەی تایبەت بە میکانیزمی دابین کردنی پشتیوانی دارایی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاو لە نێوان کۆماری تورکیا و کۆماری عێراق واژوو کرا.

بە پێی ئەو زانیارییەی لە بەرپرسان وەرگیراوە، ئەو بەڵگەنامەیە کۆمەڵە بابەتێک لە خۆ دەرگرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لە نێوان عێراق و تورکیا کە لە سەردانەیە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا واژوو کرابوو.

ئەم میکانیزمە، دابین کردنی دارایی ئەو پڕۆژانە دەبێت کە لە لایەن کۆمپانیاکانی تورکیاوە لە بواری نۆژەنکردنەوە و درووستکردنی ژێرخان بۆ بەکارهێنانی گونجاو، پۆزێتیڤ و بەردەوام لە سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقە لە ڕێگەی سیستەمێک لەسەر بنەمای فرۆشتنی نەوتی عێراق.

بەو ڕێککەوتنە تورکیا ئامانجێتی، یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوی عێراق و بەکارهێنانی بەسوودتری سەرچاوە ئاوییەکان.

ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی هاوکاری لە بواری ئاو کە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤دا واژوو کرا و هەروەها ڕێککەوتنی دابین کردنی سەرچاوەی دارایی کە ئەمڕۆ واژوو کرا، دەرخەری دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی لە نێوان دوو وڵات. چاوەڕوان دەکرێت ئەم چوارچێوەیە دەستپێڕاگەیشتنی کۆمپانیاکانی تورکیا بە بازارەکانی عێراق ئاسان دەکات و دەرفەتی نوێی بۆ پڕۆژە ستراتیییەکانی گرنگ لە ناوچەکە دەخولقێنێت.

بە سەرنجدان بە کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان لە ناوچەکەدا بە هۆی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا، دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی درێژخایەن بۆ کەمبوونەوەی ئاو لە تورکیا، پێویستی بە هاوکاری زیاتری وڵاتانی ناوچەکەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın