عێراق

سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید لەگەڵ سەرۆکی پاکستان ئاسف عەلی زەرداری کۆبوویەوە

- سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید سەقامگیری لە ناوچەکە و پێویستی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەززە'ی، لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی ئاسف عەلی زەرداری تاوتوێ کرد.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 04.11.2025 - نوێکردنەوە : 04.11.2025
سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشید لەگەڵ سەرۆکی پاکستان ئاسف عەلی زەرداری کۆبوویەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لەچوارچێوەی دووەمین کۆبوونەوەی لووتکەی جیهانی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت لەگەڵ سەرۆکی پاکستان ئاسف عەلی زەرداری کۆبوویەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید لەسەر دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی دووەمین کۆبوونەوەی لووتکەی جیهانی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە دەچێت، بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیەدا، سەرکۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی پاکستان کۆبوویەوە.

بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، "پێویستی هەماهەنگی لەسەر پرسە هاوبەشەکان و کارکردن بۆ چەسپاندنی بنەماکانی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچەکەدا"، تەوەری سەرەکی دیداری هەردوو سەرۆک بووە.

لە ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە، "سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید جەختی لە پێویستی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە کردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بگرێتە ئەستۆ بۆ دەستەبەرکردنی گەیاندنی خۆراک و یارمەتی پزیشکی بۆ گەلی فەڵەستین و هەڵوێستی جێگیری کۆماری پاکستانی بەرز نرخاند لە پشتیوانیکردن لە دۆزی فەڵەستین و پشتگیریکردنی گەلی فەڵەستین لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان".

لای خۆیەوە سەرۆکی پاکستان ئاسف عەلی زەرداری سوپاسی خۆی بۆ عێراق و گەلەکەی دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان هەردوو وڵات دووپاتکردەوە و ستایشی ڕۆڵی گرنگی عێراقی کرد لە پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın