Zana Natık Kerem
23 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکان لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە بازگەکانی شەعب، تاجی و ئەبو غرێب لە پارێزگای بەغدا، چوار تیرۆریستییان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.