Zana Natık Kerem
09 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار ١٢ تیرۆریست دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی کەرکووک سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١٢ تیرۆریست دەستگیرکراون.