Heman Hussein Yaseen
08 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2023
هەولێر - AA
ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی ئایار سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی ئەرێنیدا، کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکوومەتی ھەرێم تاوتوێ کران و ھەردوولا کۆکبوون لەسەر چارەسەریی گشت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و ھاوکاری نێوان گشت کوتلە وەزارییەکانی ناو کابینە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخراوەتە سەر دوا دۆخی سیاسیی ھەرێم و ناوچەکە و جەخت لەسەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.
ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی ناکۆکییەکانەوە، تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەشداری ناکەن.