İsmet Karakaş
08 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە بارەگای دامەزراوەی باڵای هەڵبژرادنەکان لە تورکیا (YSK) بە شەش هەنگاو چۆنییەتی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ هاووڵاتییان روونکرایەوە.
لێرەدا ئەو شەش هەنگاوە دەخەینەڕوو کە پێویستە دەنگدەر لە کاتی دەنگداندا جێبەجێیان بکات:
١. دەنگدەر پێویستە بەرلەوەی بچێتە دەنگدان بزانێت لە کوێ دەنگ دەدات و ئاگاداری کاتژمێرەکانی دەنگدان بێت.
٢. دەنگدەر پێویستە ناسنامەی نیشتمانیی تورکیای پێ بێت.
٣. بردنی مۆبایل بۆ ناو کابینەی دەنگدان رێگەپێنەدراوە.
٤. دەنگدەر نابێت جگە لە لێدانی مۆر هیچ هێمایەک لەسەر کاغەزی دەنگداندا دروست بکات.
٥. پێویستە کاغەزەکانی دەنگدان بخرێنە ناو یەک زەرفەوە.
٦. دەنگدەر دوای ئەوەی دەنگی خۆی دەدات پێویستە واژوو لەسەر ناوی خۆی لە لیستی دەنگدەراندا بکات.
