İsmet Karakaş
08 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە گومرک و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی تورکیا دەنگیان بۆ هەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایاری سەرۆکایەتی و خولی ٢٨مین پەرلەمانی وڵاتەکە داوە، یەک ملیۆن و ٦٩٣ هەزار و ٦٧ کەسن.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لە چوارچێوەی پرۆسەی دەنگدان کە لە ٢٧ی نیساندا لە دەروازە گومرکییەکان و نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە دەرەوەی وڵاتەکە دەستی پێ کردووە، یەک ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٢٥٩ کەس لە نوێنەرایەتییەکان و ١١٤ هەزار و ٨٠٨ کەسیش لە دەروازە گومرکییەکان دەنگیان داوە.
سبەی پرۆسەی دەنگدان لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی دێت، بەڵام لە دەروازە گومرکییەکان تا کاتژمێر ١٧:٠٠ی رۆژی ١٤ی ئایار بەردەوام دەبێت.