Aras Husein
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
لە هەواڵەکەی پێشووماندا بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ، بە هەڵە ناوی بە ئەمیر ئەلەند نووسراوبوو، بە داوای لێبوورنەوە ناوە راستییەکە "ئەلەند ئەمیر".
ئەوەی خوارەوە دەقی راستکراوی هەواڵەکەیە:
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی لەنێوانیاندا روویداوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ، ئەلەند ئەمیر هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە و تا ئێستا لە ئاماری زیان و زەرەرەکانی پێشمەرگە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە".
ئەلەند ئەمیر گوتیشی: "زانیاری تەواو لەبارەی رووداوەکە لەبەردەستدا نییە و لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە".
بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ بووە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.