لادانی وێنەی ئەبو مەھدی موھەندس لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی بەغدا
وێنەی جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەکەی دانراوە، تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو کارە ڕانەگەیاندووە.

Arbil
ھەولێر ــ AA
وێنەی جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەکەی دانراوە.
بەپێی ئەو هەواڵ و وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، وێنەی ئەبو مەھدی موھندس کە لە شوێنێکی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دانرابوو، لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەکە دانراوە.
تا ئێستا نازاندرێت بە فەرمانی کێ وێنەکەی ئەبو مەھدی موھندس لەو شوێنە هەڵگیراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەکەی دانراوە.
جێی ئاماژەیە لە سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هەریەک لە جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندس و فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی کرانە ئامانج و کوژران.
دوای ڕووداوەکەش، وێنەیەکی ئەبو مەهدی موهەندس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دانرابوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن