"ڕووداوەکانی سلێمانی و دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا" تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بووە
لەبارەی ڕووداوەکانی سلێمانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی زانیاری بە کابینەی حکوومەتی هەرێم داوە.

Arbil
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق لەبارەی ڕووداوەکانی سلێمانی و هەروەها دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێک، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی کۆبوویەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، سەرۆکوەزیران بارزانی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ڕووداوەکانی سلێمانی، ڕایگەیاندووە کە، "پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی یاسا چارەسەر بکرێن نەک توندوتیژی".
پەیوەنیدار بەو پرسە، مەسرور بارزانی داوای لە جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی کردووە کە ڕوونکردنەوەی پێویست بۆ ئەندامانی کابینە بخاتە ڕوو و تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، "پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا. هەر بۆیە ئەوەی کە کرا پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە و ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلا کردنەوە ئەو بابەتە".
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بووە بە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.
لەم بارەیەوە، ئەنجوومەنی وەزیران شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکوومەتی فیدڕاڵی ئەنجام بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن