21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە دوو مووشەکی کاتیۆشا لە دەورووبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ناوەڕاستی بەغدا کەتوونەتە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
سەرچاوەکە کە ئەفسەرە لە پۆلیسی بەغدا، بە پلەی نەقیب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوو مووشەکی کاتیۆشا کە لە شوێنێکی نادیارەوە ئاراستەکرابوون لە دەورووبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە".
بەگوتەی سەرچاوەکە، کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان هیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکەدا لێ دراوە.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە لەمیانی ئەم مانگەدا ئەمە چوارەم جارە مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوەڕاستی بەغدا بکرێت.