21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، ئەو مووشەکانەی کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراون سەرکۆنە دەکەن و ئاماژە بەوەیش دەکات کە فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوە لەوبارە بکرێت بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەستگیر بکرێن.
عادل عەبدولمەهدی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکۆنەی ئەو مووشەکانە دەکەن کە ئێوارەی دوێنێ ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراون.
سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عەبدولمەهدی بەئامانجکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە تاوان لە قەڵەمداوە و رایگەیاندووە "فەرمانم بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کردووە لێکۆڵینەوە لەوەبارە بکات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەستگیر بکرێن".
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادؤلوی رایگەیاندبوو کە دوو مووشەکی کاتیۆشا لە دەورووبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ناوەڕاستی بەغدا کەتوونەتە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە لەمیانی ئەم مانگەدا، ئەمە چوارەم جارە مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوەڕاستی بەغدا دەکرێت.