Rewa Mahmood Hasan
20 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
سلێمانی-AA
هێڵی ئاسمانی نێوان شاری سلێمانی له عێراق و دوورگه‌ی كیش له ئێران له‌گه‌ل نیشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوورگه‌ی كیش، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی نێوان سلێمانی – كیش له ڕۆژی یه‌كشه‌مه به‌رواری ١٩ ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ له لایه‌ن كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ماهان ئه‌نجام درا.
لە یەکەم گەشتدا ١٠٣ گه‌شتیار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه له لایه‌ن كارمه‌ندانی كاروباری گه‌شتیاری و به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی كیشه‌وه پێشوازیان لێكرا.
ئه‌م ڕێڕه‌وی فڕینه كه ئامانج لێی ئاسانكاری بارودۆخی گه‌شته‌كان و پشتگیری له کەرتی گهشتیاریە ، له ڕۆژانی یه‌كشه‌مه و چوارشه‌مه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت. كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه له سلێمانیه‌وه بۆ كیش ١٠:٥٠خولهك و كاتی فڕینی فڕۆكه له كیشه‌وه بۆ سلێمانی ١١:٥٠ خولهك ده‌بێت.