Sarmand Hameed
16 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان و ١٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە تۆمارکراوە، بەمەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە هەزار و ٤١٥ حاڵەت و ژمارەی ئەوانەی بەهۆی تووشبوونیان ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٩ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەو تووشبووەی کە گیانیلەدەستداوە لە پارێزگای بابل بووە، هەروەها حاڵەتەکانی تووشبوونیش بەم شێوەیە بوو: چوار لە پارێزگای بەغدا، سێ لە بەسڕە، سێ لە کەربەلا، سێ لە زیقار، حاڵەتێک لە سلێمانی و حاڵەتێکی دیکە لە بابل بووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ٤٦ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکیی پێویست چاکبوونەوەتەوە و ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٨١٢ کەس.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە عێراق لە ئێستادا، هەزار و ٤١٥ حاڵەتە کە لەو ژمارەیە ٧٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و ٨١٢ نەخۆشیش دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ماڵەوە.
حکوومەتی عێراق بۆ رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگهیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە و سینەماكان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.