16 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2020
کەرکوک - AA
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک-ەوە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر کێڵگەی نەوتی خەباز لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک.
دەستبەجێ پۆلیسی دامەزراوەکانی نەوت، وەڵامی پەلامارەکەیان داوەتەوە و پێکدادان روویداوە و لە ئاکامدا، پۆلیسێک برینداربووە.
لەلایەکی دیکەوە لیوای ٦١ی سوپای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە میانی ئۆپەڕاسیۆنەکانیان بۆسەر شانە نووستوەکانی داعش لە کەرکووک، ژمارەیەک تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.