Zana Natık Kerem
18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكاندا، هێزێكی سویا لە دەروازەی سنووری زرباتییە لە پارێزگای واست ناوەڕاستی عێراق جێگیر دەكرێن و لە لایەكی دیكەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا، هێزێكی سوپا لە دەروازەی سنووری شیب لە پارێزگای میسان جێگیر دەكرێت بۆ ئەوەی شكۆی وڵات بەسەر دەروازە سنوورییەكەدا بسەپێندرێت.
میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردەوە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكاندا، سەردانی دەروازەی زرباتییە لە پارێزگای واست سنووری عێراق لەگەڵ ئێران كردووە.
هاوكات جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر شممەری رایگەیاند كە سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی لە میانی سەردانەكەی بۆ دەراوزەی سنووری زرباتییە، فەرمانی بە بڵاوكردنەوەی هێزەكانی سوپا لە دەروازەكەدا داوە.
فەریق روكن عەبدولئەمیر شممەری راشیگەیاند كە لەسەر ئەو فەرمانەی مستەفا كازمی، هێزەكانی سوپا لە دەراوەزەی سنووری زرباتییە بڵاودەكرێنەوە بۆ ئەوەی ئەو دەروازە كۆنترۆڵ بكەن و بكەوێتە ژێر كۆنترۆڵ حكوومەت.
لە لایەكی دیكەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا، هێزێكی سوپا لە دەروازەی سنووری شیب لە پارێزگای میسان جێگیر دەكرێت بۆ ئەوەی شكۆی وڵات بەسەر دەروازە سنوورییەكەدا بسەپێندرێت.
لەمبارەیەوە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر شممەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا لەچواچێوەی ئەو پلانەی كە بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەراوزە سنوورییەكاندا ئامادەكراوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، هێزێكی سوپا لە دەروازەی سنووری شیب لە پارێزگای میسان جێگیر دەكرێت بۆ ئەوەی شكۆی وڵات بەسەر دەروازە سنوورییەكەدا بسەپێندرێت.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەكان لە عێراق، عومەر وائیلی رایگەیاند كە لە میانی هەفتەی داهاتوودا، دەروازەی سنووری شیب لە پارێزگای میسان سنووری رۆژهەڵاتی عێراق لەگەڵ ئێران بە رووی جموجۆڵی بازرگانییدا دەكرێتەوە.
پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندبوو كە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی پلانێكی تەواو بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەرازە سنوورییەكان ئامادەكراوە.