Zana Natık Kerem
18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند كە لە كردەیەكی تیرۆریستییدا، فەرماندەی لیوای 59ی سوپا، عەمید روكن عەلی حەمید غێدان لە باكووری بەغدا كوژراوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە كە فەرماندەی لیوای 59ی سوپا، عەمید روكن عەلی حەمید غێدان لە میانی ئەنجامدانی ئەركێكی ئەمنی لە قەزای تارمییە باكووری بەغدا لە لایەن ژمارەیەك تیرۆریستەوە تەقەی لێكراوە و بەهۆیەوە كوژراوە.
هاوكات میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردەوە كە لە ئاكامی كردەیەكی تیرۆریستییدا، فەرماندەی لیوای 59ی سوپا عێراق، عەمید روكن عەلی حەمید غێدان لە ناوچەی بن سینا سەربە قەزای تارمییە باكووری بەغدا كوژراوە.
لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند كە عەمید روكن عەلی حەمید غێدان لەڕێگەی نیشتماندا گیانی بەختكردووە و بەڵێنیشی دا كە بكوژرانی عەمید روكن عەلی حەمید غێدان دەستگیر بكات و بدرێن بە دادگا.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، عەمید یەحیا رەسول لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە مستەفا كازمی بەهۆی كوژرانی عەمید روكن عەلی حەمید غێدان، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی عەمید روكن عەلی حەمید غێدانی كردووە.
عەمید یەحیا رەسول راشیگەیاند كە لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، سەرجەم هێز ئەمنییەكان لە قەزای تارمییە باكووری بەغدا هەوڵەكانیان بە ئامانجی دەستگیركردنی بكوژانی عەمید روكن عەلی حەمید غێدان خستووەتەگەڕ.