Haydar Karaalp
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2019
به‌غدا - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سووتاندنی كۆنسولخانه‌ی ئێرانی له نه‌جه‌ف له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا، ئیدانە کرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌توندی ئیدانه‌ی سووتاندنی كۆنسولخانه‌ی ئێران كراوه و هاتووه "روونه كه ئامانجی ئه‌وه، زیانگه‌یاندنه به په‌یوه‌ندیه مێژووییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر رێزگرتن له نوێنه‌رایه‌تیه بیانییه‌كان له عێراق كراوه‌ته‌وه و هاتووه "ئه‌وه‌ی روویدا (سووتاندنی كۆنسولخانه) ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونی فه‌رمیمان نییه. پابه‌ندبوونمان به په‌یوه‌ندیه ستراتیجییه دووقۆڵیهكانمان له‌گه‌ڵ ئێران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه".
دوێنێ سه‌دان خۆپیشانده‌ر له نه‌جه‌ف ئاگریان له كۆنسولخانه‌ی ئێران به‌ردا و له ئاكامی ئه‌و كاره‌ش قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌ندرا.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن. له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیانپێكردووه تا ئێستا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س کوژراون و زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، كاردانه‌وه نیشانده‌درێت دژ به هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
هاوكات ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی به پاكێچی چاكسازی راگه‌یه‌ندراو قایل نابن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمەهدی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به فه‌رماندان بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كاندا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.