Arif Yusuf,Safiye Karabacak
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2019
به‌غدا - AA
له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت له پارێزگای زیقار، ١٤ كه‌س کوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، له‌سه‌ر پرده‌كانی نەسر و زه‌یتون له شاری ناسریه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق، پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌راندا روویداوه و به‌هۆیه‌وه ١٤ كه‌س کوژراون و ٨٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی گوشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكوومه‌ت، ماوه‌ی چوار رۆژه خۆپیشانده‌ران پرده‌كانی شاری ناسرییه‌یان به رووی هاتوچۆدا داخستووه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنی گرژی شاره‌كه كه رووی له زیادبوون كردووه تا کاتێکی نادیار قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان له شاره‌كه‌دا راگه‌یاندووه.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن. له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیانپێكردووه تا ئێستا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س کوژراون و زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.