Sarmand Hameed
28 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا - AA
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، ٦٨ چالاکوان رفێنراون و شوێن بزربوونە.
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ژمارەی ئەو چالاکوانانەی خۆپیشاندانەکان کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا رفێنراون و شوێن بزربوونەوە و لە نووسینگەکانی سەر بە کۆمیسیۆنەکە تۆمارکراون، گەیشتووتە ٦٨ کەس.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە لەو ژمارەیە، ١٢یان بەر لە دوو هەفتە لە کەربەلا ئازادکران و تا ئێستا چارەنووسی ٥٦ کەسەکەی دیکە نادیارە.
بەپێی بەیاننامەکە، کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ شانەی بەرەنگاربوونەوەی رفێنراون لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئازادکرانی ئەو کەسانەی تا ئیستا چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانهوه لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق کە له سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، ٤٩٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار كهسی دیکە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.