25 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2020
بەغدا - AA
بەرەی تورکمانی عێراق داوای کرد کە بە گەڕانەوە بۆ ئەندامانی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، وەزیرێکی تورکمان لە حکوومەتەکەی مستەفا کازمی-دا، دیاری بکرێت.
لەوبارەوە سەرکردە لە بەرەی تورکمانی، نیاز میعمارئۆغڵو لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی گوتووە: "هەروەک شیعە، سوننە و کورد، رازی نابێن بەبێ نەگەڕانەوە بۆ ئەندامانی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، هیچ کەسێک بەناوی نوێنەرایەتیکردن لە پێکهاتەی تورکمان لە حکوومەتەکەی مستەفا کازمی کاندید بکرێت"
نیاز میعمارئۆغڵو ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە سەرکۆمار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح ئافرەتێکی کاندیدکردووە کە هیچ زمانی تورکمانی نازانێت کە لە باوکێکی تورکمان لە بەغدا لەدایک بووە، دەیان بژاردەیشی بۆ ئەندامانی تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەجێهێشتووە.
ئەو سەرکردەیەی بەرەی تورکمانی وێرای ئیدانەکردنی ئەو کارە گوتیشی: "ئایە ئەو کارە گاڵتەکردن و سووکایەتیکردن نییە بە سێیەم گەورە پێکهاتە لە عێراق کە خاوەن سێ مڵیون هاووڵاتی تورکمانە".
نیاز میعمارئۆغڵو جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە تورکمان داوا دەکات نوێنەراتیی لە حکوومەت و باڵیۆزخانەکاندا هەبێت کە ئەوەیش مافی دەستووری خۆیەتی.
ئەمەش لە کاتێکدایە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئافرەتێک بە ناوی غادە محەمەد حەمید وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان بۆ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئافرەت لە حکوومەتەی نوێ کاندیدکراوە.