Zana Natık Kerem
25 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2020
بەغدا ــ AA
فەرمانگەی تەندروستیی بەسرە، تۆمارکردنی ١٢ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی رایگەیاند.
لەوبارەوە فەرمانگەی تەندروستیی بەسرە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە تاقیگەكانی تەندروستیی بەسرەدا، پكشنین بۆ ژمارەیەک حاڵەت ئەنجامدراوە.
فەرمانگەی تەندروستیی بەسرە لە راگەیەنراوەکەیدا، هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئەنجامی پشكنینەكاندا، ١٢ حاڵەت پۆزەتیڤ دەرچوون.
بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە سنووری ئەو پارێزگایە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە ٣٠٨ كەس.
ئاشکراشی کردووە کە تا ئێستا ١٧ کەس لەو پارێزگایە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ١٥٣ کەسی دیکەیش چاكبوونەتەوە.
کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گەیشتووەتەوە هەزار و ٧٠٨ کەس لە ٨٦یان گیانیان لەدەستداوە وهەزار و ٢٠٤ کەسی تووشبوویش بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.