Sarmand Hameed
05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2020
بەغدا - AA
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مووشەک هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق.
ئەم هێرشە مووشەکییەی ئەمڕۆ بە دووم هێرشی هاوشێوە دادەنرێت لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا کە دەکرێتە سەر هەمان ناوچە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، مووشەکێک لە لایەن کەسانێکی نەناسراو ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا.
سەرچاوەکە روونیشی کردەوە کە مووشەکەکە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنکەوتەوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، دوای کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەکە لێدرا.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا و هیچ زیانێکی بەدوای خۆیدا نەهێنا.
واشنتۆن، گرووپە چەکدارییە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران بەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات کە دەکرێتە سەر باڵیۆزخانەکەی و بنکە سەربازییەکانی لە عێراق.