Fakhradin Ibrahim Mohammad
08 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافرەتان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات و ئه‌و رۆژه به رۆژی رێزگرتن له خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تان داده‌نێت.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه "لە رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا پیرۆزبایی لە ئافرەتانی هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم . یادکردنەوەی هەشتی مارس رێزگرتنە لە خەبات و تێکۆشانی ئافرەتان لەپێناو یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی ستەم و چەوساندنەوەدا.
ئافرەتانی کوردستان رۆڵێکی کاریگەر و شکۆداریان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا بینیوە و لە دژی داگیرکاریی و ستەمی کۆمەڵایەتی خەباتیان کردووە. بۆیە ئێمە تیکۆشانی ئافرەتانی کوردستان، بەتایبەتی ئافرەتانی پێشمەرگە لە شۆڕشەکانی کوردستان و رۆڵی بەرچاویان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان بەتایبەتی و رەخساندنی زەمینە و دەرفەتی یەکسانی کارکردن وبەشدارییان لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات دەکەینەوە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها داوا لە ئافرەتانی هەرێمی کوردستان دەکات کە رۆڵی کارای خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا بگێڕن و هانی ئەندامانی خێزانەکانیان و کەسوکاریان بدەن بۆ پاراستنی پاک و خاوێنی ژینگە کە ئەرکێکی نیشتمانی و بەرپرسیارێتی هەمووانە.