08 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بهرههم ساڵح لە کۆشکی سەلام پێشوازیی لە ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لەدیدارەکەدا، بەرهەم ساڵح دووپاتیکردەوە لەگرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لەبوارە جیاجیاکاندا، بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت، هاوکات جەختیشیکردەوە لە پێویستی هەماهەنگی هاوبەش لەبواری بەگژداچونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ رێزگرتن لەئارامی و سەروەری عێراق، ھەروەھا ئاماژەشی بە قوڵی پەیوەندییە مێژوییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد.
بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرکۆماری عێراق ئاماژەیداوە بە پێویستی چاودێریکردنی هەوڵەکانی هاریکاری هاوبەش لە پێناوی رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان.
لەلای خۆیەوە عەلی شەمخانی، هەڵوێستی وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دووپاتکردەوە و پەرۆشی وڵاتەکەیشی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری لەگشت بوارەکاندا دەربڕی.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، باس لە دوا پێشهاتەکان کرا لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان، و ئاماژەیش بەپێویستی لەبەرچاوگرتنی دیالۆگی راستەقینە کرایەوە بۆ کۆتایی پێهێنانی قەیرانەکان و دوورخستنەوەی ئاڵۆزی لەپێناو بەرجەستەکردنی ئاسایش و ئاشتەوایی نێودەوڵەتیی.