Abdulhameed Husseın Karam
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند كە پێشوازی لە دەستپێكردنی وەرزی یاسادانانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و دەكات داواش دەكات پرۆژە یاسا گرنگەكان گفتوگۆی لەسەر بكرێت و پەسەندبكرێن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، کە بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاندووە قۆناغی ئێستا رووبەرووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە، بۆیە گرنگە کە بەرەو پێشچوون ھەبێت بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاساکان، بەتایبەتی تەواوکردن و پەسەندکردنی پرۆژەی یاسای ھەڵبژاردنەکان، بەجۆرێک زامنی پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان بکات، ھاوکات متمانە بە پرۆسەی ھەڵبژاردن بگێرێتەوە.
ھەروەھا سەركۆماری عێراق جەختیكردەوە لەسەر گرنگی رۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە بەجێ گەیاندنی داواكاری هاونیشتمانیيان لەرووی بژێوی ژیان و ئەمنی و تەندروستیی و دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆ سنورداركردنی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا و ئابووری وڵات.