Fakhradın Ibrahım Mohammad
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە پەراوێزی دیدار و کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤوس لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکردەوە کە لەمیانی دیدارەکەی نێوان سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح و سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ باس لە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کراوە، هاوکات خەجتکراوەتەوە لە گرنگی رێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی، هەروەها دۆخی ئەمنی و ریشەکێشکردنی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە تاوتوێکراوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە سکرتێری گشتی ناتۆ پابەندبوونی نێردەی مەشقپێکردنی ناتۆ سەبارەت بەمەشق و پشتیوانی سەربازی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق پێویستیانە، دووپاتکردووەتەوە.