"ئه‌هریمه‌ن"ی ئه‌لیكترۆنی ئامرازی چه‌واشه‌كاری سعوودیه‌یه له تویته‌ر
- نه‌تواندرا له پلاتفۆرمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا رێگه له مه‌ترسییه‌كانی تۆڕی "Diavolo" بگیرێت، كه له سعوودیه‌یه و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیاتر له جاران زانیاری چه‌واشه‌كه‌ر و ناڕاست له تویته‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
نه‌تواندرا له پلاتفۆرمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا رێگه له مه‌ترسییه‌كانی تۆڕی "Diavolo" بگیرێت، كه له سعوودیه‌یه و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیاتر له جاران زانیاری چه‌واشه‌كه‌ر و ناڕاست له تویته‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گوتاره‌ی له ماڵپه‌ڕی Middle East Eye ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه هێشتا یه‌كێك له‌و تۆڕه له خشته‌به‌ر و چه‌واشه‌كه‌رانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له تویته‌ر زۆر چالاكه به‌رده‌وامه له كاره‌كانی و به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێك له هه‌ژماره ساخته‌كانی تویته‌ریش، به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه، هیچی پێنه‌كراوه.
نووسه‌ری گوتاره‌كه مارك ئاوێن جۆنێز كه مامۆستای زانكۆیه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی Saudi-24 و دامه‌زراوه‌كانی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ر به‌و كه‌ناڵه له رێگای Diavolo له تویته‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی په‌ڕگیرانه و زانیاری چه‌واشه‌كه‌ر له‌باره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئامانجی پڕۆگرامی Diavolo كه به زمانی ئیتاڵی به واتای "ئه‌هریمه‌ن" دێت، ئه‌وه‌یه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه بگاته زۆرترین كه‌س.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رێگای به‌رنامه‌ی TweetDeck ی تویته‌ره‌وه له رێگای ئه‌و ژماره جۆره‌ی هه‌ژماره ساخته‌كانه‌وه به شێوه‌ی خۆكارانه (ئۆتۆماتیكی) تویته‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له گوتاره‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ زانینی كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ژماره ساختانه له تویته‌ر ئێتیكێتی یه‌كێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌سه له تویته‌ر تاكو به‌دوایدا بگه‌ڕێیت.
هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ژماره ساختانه كه به "Bot" ناسراون به شێوه‌یه‌كی گشتی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان به شێوه‌ی كۆپی-پێست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و له به‌شی خواره‌وه‌ی لای راستیشدا به‌سته‌ره ڤیدیۆییه‌كانی كه‌ناڵی Saudi-24 داده‌نێن.
جۆنێز له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له Diavolo به ده‌ستییان گه‌یشتوون، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه وێنه‌ی پڕۆفایلی به‌شێک له هه‌ژماره‌كان به شێوه‌یه‌ك نه‌خشه‌سازییان بۆ كراوه وه‌ك راستین و به گشتی وێنه‌كانی پرۆفایل وێنه‌ی كه‌سانی راسته‌قینه‌ن. به‌ڵام ئه‌م نووسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له راستیدا نزیكه‌ی سێ هه‌زار و ٧٠٠ پڕۆفایل له‌و هه‌ژماره ساختانه داندراون كه به شێوه‌ی خۆكار و نیمچه‌خۆكار كار ده‌كه‌ن.
له كاركردن له‌و باره‌یه‌وه نزیكه‌ی ئه‌و ٢٠ هه‌زار تویته هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كراوه كه له هه‌ژماره ساخته‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له یه‌كچوویی ئه‌و هه‌ژمارانه له رێكه‌وتی كردنه‌وه‌یان، ئه‌و پلاتفۆرمانه‌ی به‌كارهێندراون، ژماره‌ی فۆلۆوه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی به گومانه‌وه له‌و هه‌ژمارانه بڕواندرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره هاوبه‌شانه‌ی كه له تۆڕه‌كه‌دا به‌كارهاتوون له‌به‌رچاوبگیرێن، ئه‌وا ئه‌م چالاكییه قۆرخكارییانه "تا بڵێی به هه‌ماهه‌نگیكراویی" ئه‌نجامده‌درێن.
- ئامانجی هه‌ژماره ساخته‌كان هه‌ریه‌ك له توركیا، ئێران و قه‌ته‌رن
نووسه‌ره‌كه تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆڕه‌كه به زۆری توركیا، ئێران و قه‌ته‌ر به ئامانج ده‌گرێت. له سێیه‌كی ئه‌و تویتانه‌ی كه ده‌كرێت، هاشتاگی #Iran به‌كارهێنراوه و هه‌ریه‌ك له توركیا، قه‌ته‌ر و سعوودیه له‌سه‌دا ١٧ی كۆی گشتیی تویته‌كان پێكده‌هێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌دوای سكاڵاكان، تویته‌ر ١٨٠٠ هه‌ژماری راگرتووه به‌ڵام تۆڕه‌كه زۆر فراوانتره و ئه‌م رێگرییكردن و هه‌ڵپه‌ساردنه كاریگه‌رییه‌كی كه‌می كردووه‌ته سه‌ر چالاكییه‌كانی تۆڕه‌كه.
به بڕوای نووسه‌ره‌كه، تۆڕه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی هه‌ندێك پاكتاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی لایه‌نگریی سعوودیه و زانیاریی نادرووست بڵاوبكاته‌وه. به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاتی سعوودیه ده‌كرێنه‌وه، تۆڕه‌كه ئۆپه‌راسیۆنی به‌رگریی ئه‌نجامده‌دات و ده‌گاته ئاستی بابه‌تی باو "trend topic".
جۆنزی نووسه‌ر، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه تۆڕه‌كه له ساڵی ٢٠١٨‌دا له تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقچیدا، به‌ناو تیۆریی پیلانگێڕی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئیتر ئه‌و تیۆرییانه مایه‌پووچ بوون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تۆڕه‌كه، ساڵی رابردوو له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له ساڵیادی تاوانی كوشتنی خاشقچیدا، هاشتاگی "#JamalKhashoggi" له‌رێگه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه كۆمپانیاكانی ریكلام بۆ سعوودیه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سپام كردووه.
نووسه‌ره‌كه باسی له‌وه‌كردووه بوونی به‌رده‌وامی تۆڕه‌كه كه وه‌ك چه‌كێك له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه پرسیار له‌باره‌ی "ناوچه‌یه‌كی كوێر"ی ئاشكرا له تویته‌ردا دروستبكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا، سێ كه‌سی به ره‌گه‌ز سعوودی كه دووانیان كارمه‌ندی تویته‌رن، به تاوانی ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕیی له به‌رژه‌وه‌ندی سعوودیه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه مه‌حكوم كرابوون.
به‌ڵام ئیداره‌ی تویته‌ر ئه‌گه‌رچی پێشتر ئه‌م پێشێلكارییه‌ی زانیبوو، كاربه‌ده‌ستی باڵای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه، جاك دۆرسێ، له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان كۆببوویه‌وه.