Sarmand Hameed
02 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بهرههم ساڵح لە شاری سلێمانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی، جومعە عیناد کرد.
نووسیگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە میانی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح، جەختی لە پێویستی گرنگیدانی زیاتر بەپێشخستنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان لە رووی مەشق و پڕ چەککردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووەتەوە بەجۆرێک ببێتە مایەی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات.
بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسیگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ھەر لە دیدارەکەدا سەرکۆمار، بەرهەم ساڵح بە بایەخەوە باسی لە دەستکەوتە بەدەستهاتووەکانی ئەم دواییەی ئۆپەراسیۆنەکانی کردووە لە کەرتە جیاجیاکاندا، ھەروەھا ستایشی ئەو رۆڵەی کردووە کە پێکهاتەکانی سوپا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سووربوون لەسەر ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر بەدەستی هێناوە.
لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگریی، جومعە عیناد رۆڵ و پشتیوانی بەردەوامی سەرکۆماری لەبواری پێشخستنی سوپای عێراق بەگشت پێکهاتەکانییەوە بەرز نرخاندووە، هاوکات پلانەکانی وەزارەتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکردنی هێزە ئەمنییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر خستووەتەڕوو.