Heman Hussein Yaseen
05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2020
هەولێر - AA
لە چوارچێوەی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە بازگەکانی سەرەکی چوونە ژوورەوەی هەولێر، ئامێری پشکنینی کۆرۆنا دابمەزرێنێت.
لەبارەی دەنگۆی داخستنی رێگاکانی هاتنەژوورەوە بۆ شاری هەولێر، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر تاریق نووری لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رێگاکانی سەرەکی هەولێر دانەخراوە، بەهۆی رێنماییە تەندروستییەکان رێگا لاوەکییەکان گیراوە بەڵام رێگاکانی دیکە کراوەن".
تاریق نووری گوتیشی: "لە ئێستادا رێگای سلێمانی - هەولێر بە رێگای دێگەڵەدا کراوەیە، هەروەها رێگای هەولێر - کەرکووک، هەولێر - مووسڵ کراوەیە و پشکنین بۆ هاووڵاتییان دەکرێت".