Sarmand Hameed
13 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
پارێزگای هەولێر بڵاویكردهوه لەماوەی دوو رۆژدا، لە سنووری هەر ١٠ قایمقامییەتەکەی سنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای بە دواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان، لەلایەن لیژنەکانی چاودێریی و تەندروستی، ١١١ شوێنی دیکە داخراون.
پارێزگای هەولێر راگهیهنراوێكی بڵاوكردووهتهوه و تێیدا دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییان لە رێگەی لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و جێبەجێ کردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لەم ڤایرۆسە و هۆشداری داوە کە هەر شوێنک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، لەماوەی دوو رۆژدا، لە سنووری هەر ١٠ قایمقامییەتەکەی سنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای بە دواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان، لەلایەن لیژنەکانی چاودێریی و تەندروستی، ١١١ شوێنی دیکە داخراون.
پارێزگای هەولێر داوایکردووە کە لەپێناو سەلامەتی گشتی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەکە، هەموولایەک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ بکەن.