Heman Hussein Yaseen
05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ٢٩ ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی گه‌لی كورد لە کوردستانی عێراق، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه ''ئەمڕۆ ٢٩ ساڵ بەسەر راپەڕینی مەزنی گەلی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١دا تێدەپەڕێت، بەم بۆنە شکۆدارەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەم''.
مەسرور بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەداوە ''راپەڕینی شکۆداری ساڵی ١٩٩١ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستاندا کە بەرامبەر ستەم و داگیرکاری‌دا راپەڕی و ئەو پەیامەی بە ھەموو جیھان گەیاند کە گەلی کوردستان ژێردەستەیی و چەوساندنەوە و نکۆڵیکردن لە مافە رەواکانی رەتدەکاتەوە''.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاندووە كه پێویسته هه‌مان گیانی یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی راپه‌ڕینه‌وه پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كان بكه‌ن و هاتووه ''راپەڕینی مەزنی ئاداری ساڵی ١٩٩١، بەرھەمی یەکگرتوویی و یەکڕیزی ھەموو چین و توێژ و پێکھاتەکانی کوردستان بوو، دەستکەوتەکانی ئێستای گەلی کوردستان و ئەو ئاوەدانیی و پێشهوەچوونەی دۆزی رەوای خەڵکی کوردستان و پێگەی دیاری ھەرێمی کوردستان لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا، بەرھەمی شۆڕش و سەرھەڵدانە بەردەوامەکانی خەڵکی کوردستان و لەنێویشیاندا راپەڕینی مەزنی ١٩٩١ە کە پێویستە بە ھەمان گیانی یەکڕیزی و یەکدەنگی راپەڕینەوە پارێزگاری لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان بکەین''.