"یەکەم کارم ئهوهیه بتوانین دەستپێکێکی کارکردن و پەیوەندییمان لەگەڵ بەغدا دروست بکەین"
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی: "سەقامگیریی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بەیەکەوە بەستراون. سەقامگیریی لە ھیچ وڵاتێک بەدی نایەت ئەگەر سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئایینی نەبێت"
Arbil
ههولێر - AA
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی دهڵێت کە له دانوستان لهگهڵ بهغدا جهخت لهسهر چوار خاڵ دهكهنهوه؛ بوودجه و وزه، جێگیركردنی مافی کوردستان لە داھاتی عێراقدا، چارهسهركردنی کێشە سنوورییەکان و دڵنیابوونهوه لهوهی پێشمەرگە لە سیاسەتی بەرگری عێرقدا جێی كراوهتهوه.
ئهمڕۆ چوارشهممه سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی ئامادهی كۆنفڕانسی "دهرخستنی ستراتیجییهتی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ سهقامگیریی عێراق و ناوچهكه" كه زانكۆی كوردستان له هۆتێل رۆتانا له ههولێر بهستی وتارێكی پێشكهشكرد، وێڕای خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئامادهبوونی و باسكردنی بابهتی ستراتیجیی سهقامگیریی له عێراق و ناوچهكه رایگهیاند "ئەوەی پێویستە ئێمە جەختی لەسەر بکەینەوە ئەوەیە کە سەقامگیریی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بەیەکەوە بەستراون. سەقامگیریی لە ھیچ وڵاتێک بەدی نایەت ئەگەر سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئایینی نەبێت".
مهسرور بارزانی ههروهها گوتیشی: "سەرھەڵدانی توندوتویژی لە ھەر وڵاتیک ئەنجامە نەک ھۆکار، ئەوهیش لەبەر ئەوەی ھەرکاتێک سەقامگیریی سیاسی نەبوو، رووخانی ئابووری ھەبوو، رێزگرتن لە دین و نەتەوە و ئایینە جیاکان بوونی نەبوو، ئەو کاتە توندوتیژی سەرھەڵدەدات، لەبەر ئەوە زۆر پێویستە بۆ ھەر وڵاتێک کە بیەوێت سەقامگیر بێت، دەبێت یەکڕیزیی و تەبایی ئەو خەڵکەی لەو وڵاتە دەژین لەبەرچاو بگیرێت، رێزگرتن لە ئایینەکان بەرجەستە بکرێت".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان گوتیشی: "گەشەپێدانی ئابووری لە وڵاتێک بەجۆرێک کە خەڵکەکەی بتوانێت سوود لە سەرچاوە سرووشتییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ببینن و ئەمە لە ئەنجامدا سەقامگیرییەکی سیاسی دەھێنێنە بەرھەم، بەمەش وڵات روو لە گەشەسەندن دەکات".
مهسرور بارزانی له درێژهی قسهكانیدا لهبهردهم ئامادبووان گوتی: "ھیچ ھەرێمێک ناتوانێت سەقامگیر بێت ئەگەر حکوومەت نەتوانێت سنوورەکانی خۆی بپارێزێت، ھەروەھا ھیچ ھەرێمێک ناتوانێت سەقامگیر بێت، ئەگەر لایەن و پارتە سیاسییەکان لە بەرژەوەندی نیشتمانیدا پێکەوە کار نەکەن. دەمەوێت بپرژێمە سەر ھەندێک بابەت کە پێموایە گرنگن بۆ دابینکردنی سەقامگیریی لە ھەرێمی کوردستان. پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق. ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکی بنیاتنەرانە و رێکخراومان لەگەڵ بەغدا ھەبێت، ئەو ھاوەڵ و ھابەشییەش دەبێ لەسەر بنەمای متمانە بێت، ھیوادارین بەغداش بە ھەمان چاو لە باشترکردنی پەیوەندییەکان بڕوانێت، بێگومان باشترکردنی پەیوەندییەکان کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک لێرە و لە تەواوی عێراق، بەھۆی گرنگی ئەو کێشەیەشە کە یەکەم کاری من ئەوەیە بتوانین دەستپێکێکی کارکردن و پەیوەندییمان لەگەڵ بەغدا دروست بکەین. ئێمە پەیوەندیی باشمان لەگەڵ سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەھدی و تیمەکەی ھەیە، لەو پەیوەندییەش بۆ ھەردوولا گەشە و پێشکەوتنمان دەوێت، خوازیارین ئاسایش و ھاوکاری ھەردوولا بە یەکەوە کارکردنمان پێشبکەوێت، ھیچ نھێنی نییە کە ھەندێک کات ھەبوو لە رابردوودا پەیوەندییەکان زۆر سەخت بوون، من نامەوێت بڵێم ھیچ جیاوازی نییە، بەڵکو دەمانەوێت گرنگی بە داھاتوو بدەین نەک رابردوو".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان راشیگهیاند "ئێمە دەپرسین، ئەو دەرفەتانە چین کە خەڵکی ئێمە دەتوانن جێژی لێوەربگرن، ئەو ئاسایش و ئارامییە چی دەبێت، ئەو ھاوبەشیی و ھاوەڵییە چی دەبێت کە ھاوپەیمانییەکانمان بۆ داھاتوویەکی گەشەکردوو بۆمان دابین دەکەن".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی گوتیشی: "لە دانوستانەکانمان ئێمە جەختمان لەسەر چوار خاڵ کردووەتەوە، یەکەم، باس لە بوودجە و وزە بکرێت، بەڵام دەمانەوێت دڵنیا بین کە رێککەوتنەکان بەردەوامیی دەبێت، دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارە لە دەستوور جێگای کرابێتەوە، دووەم، ئێمە دەمانەوێت مافی کوردستان جێگیر بکەین لە داھاتی عێراقدا، سێیەم دەمانەوێت، کێشە سنوورییەکان چارەسەر بکەن، وەک دەزانن کەرکووک یەکێکە لەو بابەتانەی کە گرنگی زۆری پێدەدرێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی ههروهها جهختیشیكردهوه "لە کۆتاییدا دەبێت تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان چێرەسەر بکرێن بەگوێرەی ئەو نەخشە رێگایەی لە ماددەی ١٤٠ دەستووری عێراق جێگای کراوەتەوە. ئەمانە وەک ناوچەی کێشە لەسەر ئاماژەیان پێکراوە، چونکە ئەم ناوچانانە کێشەیان لەسەرە، دەبێت بە ھاوبەشیی و ھەماھەنگی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و نابێت ھیچ لایەنێک تاکڕەوانە بڕیار بدات. لەوەش تێدەگەین کە ئەمە کاتی دەوێت بۆیە دەمانەوێت دانوستان ھەبێت و ئێمە دەمانەوێت ھاوبەشیی سایسی و ئەمنی لەو ناوچانە بە ھاوبەشیی جێبەجێ بکرێت، ئێمە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەین، بۆ ئەوەی متمانە و دڵنیایی ھەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەوان".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له میانی باسكردن و ژماردنی خاڵهكانی جهخت لهسهركراو لهگهڵ بهغدا ئهوهشی گوت "لە ھەمان کات، چوارەم و کۆتایین خاڵ، دەمانەوێت دڵنیا بین کە پێشمەرگە لە سیاسەتی بەرگری عێرقدا، جێی کراوەتەوە، من لە ١٦ ساڵییەوە بوومەتە پێشمەرگە و لە نزیکەوە ئازایەتی و پابەندیی ئەوانم بینی، پێشمەرگەکانی ئێمە بە دڵنیایییەوە پاڵەوانن، جیھان ھەموو ئەمە دەزانن، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە گۆڕانکاریی روونادات، ئێمە پرۆسەی رێکخستنەوە و چاکسازیمان دەستپێکردووە. دەمانەوێت بە تەواوی ھاوکاری و پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەو کارە ئەنجام بدەین، ئێمە دەمانەوێت ھێزی سەقامگیریی بین نەک تەنھا بەرگری".
مهسرور بارزانی ئهوهشی گوت "لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی و کاک شۆرش ئیسماعیل ئەوەمان باسکردووە و ئێمە رژد بووین لەسەر ئەوەی دەبێت پێشمەرگە وەک پارێزەرانی ھەرێم بخرێتە سەر سیاسەتی بەرگری عێراق و لەو چوارچێوە شایستە و پێداویستییەکانیان دابین بکرێت".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی گوتیشی: "من دڵخۆشم کە پێتان بڵێم ئێستا گەشەی بەھێز لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە، ئەوان گوێگری باشن و کراوەشن بۆ ئاڵوگۆڕەکان، بەشیک لە بوودجە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. ئێمە نەوتی کەرکووک پێکەوە ھەناردە دەکەین و لە ھەمان کاتدا سیاسەتی بازرگانی پێکەوە جێبەجێ دەکهین، لەو گفتوگۆیانەدا، ئێمە دەزانین لایەنەکان ھەموو ئەوانەیان دەست ناکەوێت کە داوای دەکەن، ئەمە سرووشتی دانوستانەکانە، بەڵام دەمانەوێت رێککەوتنەکان ھاوکۆکی دەستوور بێت کە بناغەیەک بێت بۆ داھاتوو و سوودی ھەبێت".
مهسرور بارزانی گوتیشی: "دەمەوێت باسی ئەو شتانە بکەم کە بۆ خەڵکی کوردستان گرنگن، ئێمە گرنگی بە داھاتوو دەدەین نەک رابردوو، بە زیادکردنی داھات، ئێمە دەتوانین زیاتر خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ بکەین، دەمانەوێت وەبەرھێنانی زیاتر بۆ بەھێزکردنی ئابووری خۆمان ئەنجام بدەین و ژێرخانێکی پتەو دروست بکەین، خواستی ئەم کابینەیە زۆرە، دەمانەوێت کوردستانێکی بەھێز بنیات بنێینەوە، لەو پێناوەش دەبێت ھەموو رۆژ کاری زیاتر بکەین، چونکە خەڵکی ئێمە شایەنی زیاترە لەوەی ههیهتی".