عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

عێراق.. بڕیاری دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگی ٢٣٤ وێستگە درا

Sarmand Hameed  | 24.10.2021 - نوێکردنەوە : 25.10.2021
عێراق.. بڕیاری دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگی ٢٣٤ وێستگە درا

Iraq

بەغدا - AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دووبارە جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەنگی لە ٢٣٤ وێستگەی هەڵبژاردن دا، کە تانەیان لێ گیرابوو.

کۆمیسیۆنەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیاریان داوە بە دووبارە جیاکردنەوە و ژماردنی دەستیی بۆ ٢٣٤ وێستگەی دەنگدان، ئەمەش لەسەر بنەمای ١٨ سکاڵای پاڵپشت بە بەڵگە بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵۆ ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و وێستگانەی کە بڕیاری دووبارە جیاکردنەوە و ژماردنەوەیان دراوه‌ لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین (باکوور) و بەسڕە (باشوور)، لەگەڵ بەغدای پایتەخت، بەو پێیەی سکاڵاکان پاڵپشت بووە بە بەڵگە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راسپاردەی گونجاو لەسەر ئەو پرسە پێشکەش دەکات، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی جیاکردنەوە و ژماردنی دەستی، بەجۆرێک کە جیاکردنەوە و ژماردنی دەستی دەنگەکان بە ئامادەبوونی نوێنەری کاندیدە رکابەرەکان دەبێت لەم وێستگانە بەپێی کات و رێوشوێن و میکانیزمەکان کە دواتر دیاریی دەکرێت.

هەروەها پێشنیازی رەتکردنەوەی ٣٢٢ تانە بە هۆکاری جۆراوجۆر كراوه‌ کە گرنگترینیان ئەوە بوو کە ئه‌و تانانە بەڵگەی پێویستیان لەگەڵدا نەبووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو تانانە لەگەڵ راسپاردنەکان ئاراستەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان دەکرێت بۆ بڕیاردان لەبارەیەوە بەپێی یاسا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەردەوام دەبن لە سەیرکردنی ئەو تانانەی کە هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە.

هەفتەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، هەزار و ٤٠٠ تانەیان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، پێگەیشتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın