عێراق

سەفین دزەیی: "حکوومەتی هەرێم هەموو توانای خۆی بەکاردێنێت بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی هەولێر"

- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد کە کرایە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

Sarmand Hameed  | 15.04.2021 - نوێکردنەوە : 17.04.2021
سەفین دزەیی: "حکوومەتی هەرێم هەموو توانای خۆی بەکاردێنێت بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی هەولێر"

Arbil

هەولێر - AA

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد کە کرایە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، سەفین دزەیی رایگەیاندووە "زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەم کە ئەمشەو کرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە هەولێر".

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "ئەم کردەوانە بەهیچ جۆرێک ناتوانێت گەلی کوردستان لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاسایش و سەقامگیری دابڕێنێت کە ئەرکی هەرە لە پێشی ئێمەیە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "تەواوی نێردە دیپلۆماتییەکان و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە ناحکوومییەکان و بیانیانی دانیشتووی هەولێر دڵنیادەکەمەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو توانای خۆی بەکاردێنێت بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە و پاراستن و دابینکردنی ئاسایشی تەواو بۆ هەمووان و سزادانی تاوانباران".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın