Sarmand Hameed
03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح هۆشداریی دا لە کاردانەوەکانی کوژرانی هەریەک لە فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس.
بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "بەخەمبارییەکی قوڵەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەردوو سەرکردە ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمان-مان پێگەشت، کە رۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەیان هەبوو لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش".
سەرکۆماری عێراق راشیگەیاندووە " "ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنکارییە دەکەین کە فەرماندە ئەمنییەکان سەر بە دامەزراوە سەربازییەکان دەکاتە ئامانج کە بێگومان کاریگەری و لێکەوتەی ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت ئەگەر خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن و هەوڵی رەوانەوەی کاریگەری ئەو هێرشە دوژمنکارییە نەدەن کە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە و عێراق".
بەرهەم ساڵح داوای لە هەموو لایەک کردووە دانبەخۆیاندا بگرن و دەنگی عەقڵ و دانایی و پێشخستنی بەرژوەندییە نیشتمانییە باڵاکان بخەنە پێش هەر جۆرە بەرژوەندییەکی دیکەوە".
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ههریهك له فهرماندهی هێزهكانی قودس سهربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سولهیمانی و جێگری سهرۆكی دەستەی حهشدی شهعبی، ئهبو مههدی موههندیس به ئاراستهكردنی مووشهك بۆ سهر ئۆتۆمبێلهكانیان لە فڕۆكهخانهی بهغدا كوژراون.
ئەم رووداوە داوی ئەوە دێت کە شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پینج پێگەی حزبوڵڵایان لە عێراق و سووریا بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەکەوە بۆسەر بارەگاکانی حزبوڵڵا سەربە حەشدی شەعبی لە عێراق، دەگوترێ زیاد لە ٢٨ چەکداری حزبوڵڵا کوژران و ٤٨ی دیکە برینداربوون.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەو هێرشەی وەک وەڵامێک لەقەڵەمدابوو لەبەرامبەر ئەو هێرشەی کە رۆژێک بەر لەو بۆردومانەکە کرابووە سەر بنکەی سەربازی K1 نزیک شاری کەرکووک و بەهۆیەوە کارمەندێکی خانەنشینی ئەمریکی کوژرا و چوار سەربازی ئەمریکی و دوو سەربازی عێراقی برینداربوون.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، چەکداران و لایەنگرانی حزبوڵڵا عێراق لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گردبوونەوە و دواتر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەکە و ئاگرییان لە چەند بەشێکی باڵیۆزخانەکە بەردا.
بەرپرسانی ئەمریکی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە رێگەی بریکارەکانیانەوە لە گرووپە چەکدارییە شیعەکان هێرشی مووشەکی بۆسەر ئەو بنکە سەربازییانە ئەنجام دەدەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تیایاندا جێگیربوونە، لە بەرامبەردا تاران ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە.
ئەمریکا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی لە بنکە سەربازییەکان لە سەرتاسەری عێراق جێگیرکردووە.