Zana Natık Kerem
08 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و مستەفا کازمی دوای سەردانەکەی بۆ قەزای مەخموور، سەردانی گوندی لھێبان-ی کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە مستەفا کازمی سەردانی گوندی لھێبان-ی کردووە.

راشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و مستەفا کازمی لە سەردانەکەی بۆ گوندی لھێبان، چاوی بە دانیشتوانی گوندەکە کەوتووە و لە نزیکەوە گوێی بۆ کێشە و پێداویستییەکانیان گرتووە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر انیشتوانی گوندی لھێبان بەھۆی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشەوە، گوندەکەیان چۆڵ کرد و دواتر ھێزێکی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە گوندەکە جێگیر کران.