Zana Natık Kerem
08 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاڵای رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەسەر قوتابخانەیەکی تەواو نەکراو لە شاری کەرکووک بەرزکرابوویەوە، داگرت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکووک بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، کەسانی نەناسراو ئاڵای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەسەر قوتابخانەیەکی تەواونەکراو لە گەڕەکی شۆریجە رۆژھەڵاتی شارەکە بەرزکردووەتەوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتنە گەڕەکەکە و ئاڵاکەیان لەسەر قوتابخانە داگرت و لێکۆڵینەوەشیان لەوبارەیەوە دەست پێ کردووە.