سەباح نوعمان: "بە یاسای تیرۆر مامەڵە لەگەڵ ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەکان دەکەین"
- ھێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان بەپێی یاسای تیرۆری ژمارەی ١٣ بۆ ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەسەڵاتی دادوەریی، فایەق زێدان بە کردەی تیرۆریستی ھەژمار کراون.
Arbil
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، سەباح نوعمان ڕایگەیاند کە بە یاسای تیرۆر مامەڵە لەگەڵ ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان دەکرێت.
سەباح نوعمان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق "INA" ئاماژەی بەوەداوە کە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ھێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان بەردەوامن و ڕاشیگەیاند کە دۆخی ئێستا، ھیچ گونجاو نییە بۆ ئەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکرێت.
ھەروەھا گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، گوتیشی: "ھێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان بەپێی یاسای تیرۆری ژمارەی ١٣ بۆ ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەسەڵاتی دادوەریی، فایەق زێدان بە کردەی تیرۆریستی ھەژمار کراون و سەرکۆنەیش کراون، چونکە چونکە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە، دەبنە مایەی شەرمەزارکردنی عێراق و زیانگەیاندن بە پێگە دیپلۆماسییەکەی".
باسی لەوەشکردووە کە ئەنجامدانی ھێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان، دەبێتە مایەی پەراوێزخستنی عێراق لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، لەبەر ئەوە بە یاسای تیرۆر مامەڵە لەگەڵ ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان دەکرێت.
سەباح نوعمان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە کە حکوومەتی عێراق بەردەوام ھەوڵیداوە، عێراق بەشێک بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
جەختی لەوەش کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ھۆشداری ئەوەی داوە کە ھەر گرژییەکی سەربازیی لە ناوچەکە سەرھەڵبدات، ئەوە کاریگەریی لەسەر ھەموو ناوچەکە دەبێت و گوتیشی: "ئەمڕۆ ناوچەکە ڕووبەڕووی گرژیی سیاسی، ئەمنی و ئابووری بووەتەوە کە نەک تەنھا کاریگەری لەسەر ئێران ھەبووە، بەڵکو ھەموو دەوڵەتانی کەنداو، ناوچەکە و تەنانەت جیھانیش، کردووە".
