Zana Natık Kerem
23 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2026
ھەولێر ــ AA
لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە باکووری شاری تکریت سەنتەری پارێزگای سەڵاحەددین، بۆردومان کرا.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە کە ھێرشێکی ئاسمانیی کراوەتە سەر ناوچەی حەمرە باکووری شاری تکریت.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکەدا، بارەگایەکی لیوای ١٥ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەمرە بۆردومانکراوە.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوتەوە، ئەوە دەبنیندرێت کە بەھۆی بۆردومانەکەوە، ئاگرێکی گەورە لە بارەگاکەدا کەوتووەتەوە.
تا ئێستا دەستەی حەشدی شەعبی و لایەنە فەرمییە ئەمنییەکانی عێراق، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.