Ozhin Ramadhan Salih
07 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
کەرکووک - AA
لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لە رۆژهەڵاتی کەرکووک، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی ھاتوچۆی کەرکووک، عەقید محەمەد ئیسماعیل بەئاژانسی ئانادۆڵو رايگەیاند "کاتژمێر ھەشتی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاکامی رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکووک-سلێمانی، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەیش برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان منداڵێکی بچووکە".
عەقید محەمەد ئیسماعیل هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە رووداوەکە بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا یارس و نیسان سەنی بووە لە ناوچەی چیمەن لەسەر رێگای کەرکووک-سلێمانی.
دوای رووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کەرکووک و لەئێستادا، باری تەندروستییان جێگیرە و قۆناغی مەترسیداریان تێپەڕاندووە.
