Zana Natık Kerem
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاوی كردەوە كە سێ بوومەلەرزە بەگوڕەكانی ٣،٢ و ٣،٦ و ٣،٨ پلە بە پێوەری رێختەر، باشووری رۆژهەڵاتی قەزای كەلار سنووری کارگێڕی پارێزگای سلێمانی هەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوە داوە كە روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی كەشناسی رایگەیاندووە كە دوێنێ دووشەممە، سێ بوومەلەرزە بەگوڕەكانی ٣،٢ و ٣،٦ و ٣،٨ پلە بەپێوەری رێختەر لە باشووری رۆژهەڵاتی قەزای كەلار روویانداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دانیشتوانی قەزای كەلار و دەورووبەری هەستیان بە بوومەلەرزەكان كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە نەدراوە، لەوەی ئایە بوومەلەرزەكان زیانی گیانی و ماددەییان لێكەوتووەتەوە یان نا.