Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لۆرێنزۆ گوێرینی.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە وەزیری پێشمەرگە ئامادەیبوو دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان له نێرده ديپلۆماسييهكان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش له عێراق و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعش تاوتوێ كرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژبە داعش له عێراق كردووەتەوە تا دڵنيابوونه‌وه له له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كيى داعش، هاوڕابوون كه هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، لۆرێنزۆ گوێرینی به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوكاريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێودهوڵهتيیدا هاوكاريى سه‌ربازى و مرۆيى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئيتاڵياى كرد كه ره‌زامه‌ندي له‌سه‌ر به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه ئيتاڵييهكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نیشانداوە.
ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى دۆخى عێراقيش سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند کە هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان له نێرده ديپلۆماتييه‌كان ده‌ڕوانێت.
گوتیشی: "ئه‌ركى نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى لە عێراق گرنگ و پێويسته و بۆ هاوكارى و پشتگيرييه له عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسايشيان بپارێزرێت، هه‌رێمى كوردستانيش هه‌موو پشتگيرييهك له هه‌نگاو و رێكاره‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران، مسته‌فا كازمى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات".