Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
هەولێر AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، دۆخی سیاسیی و ئابووریی ناوچەکە و عێراق، مهترسييهكانى تيرۆر و بهرهنگاربوونهوهى پاشماوەکانی داعش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەبێت.
ئیتاڵیا ئەندامە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش و جگە لەوەی سەربازانی لە شەڕی دژبە داعش لە عێراق و سووریا بەشداربوون، ژمارەیەکی زۆر راهێنەری سەربازیشیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق مەشقیان بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووە.