Zana Natık Kerem
28 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2026
ھەولێر ــ AA
لە ڕێگای ئاراستەکردنی ژمارەیەک درۆن و مووشەک، ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە چەند درۆن و مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و کونسوڵخانەی ئەمریکا لەو شارە کران و هاوکات دەنگی جەندین تەقینەوەی بە هێز لە شارەک بیستران.
بەپێی زانیارییەكان، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان، توانیوێتی مووشەک و درۆنەکان بخاتە خوارەوە و بۆیەش ئامانجەکانیان نەپێکاوە.
دەگوترێت هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەم پێشھاتانەیش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەممە، ھێرشی ئاسمانی ھاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد.