Zana Natık Kerem
14 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر چاوی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر لەگەل مەسعود بازرانی کۆبوویەوە.
نووسینگەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوەرۆکی دیدارەکە، نەخستووەتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەیاوەری شاندێکی باڵای سەربازیی و ئەمنی گەیشتە ھەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا.
ھەروەھا بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق شاندی یاوەری، لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر، سەردانی ئەو شوێنانە بکات کە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە لە ئاکامی ھێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری ھەولێر کرانە ئامانج و لە نزیکەوە زیانەکانی ھێرشەکە ببینێت.
چاوەڕوان دەکرێت مستەفا کازمی ھەر لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
ھەریەک لە وەزیری بەرگریی، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی و لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای دیکەی سەربازیی و ئەمنی یاوەری مستەفا کازمی دەکەن لەسەردانەکەی بۆ ھەولێر.