Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
کەرکووک - AA
شەوی رابردوو دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی لە نزیک پردی حەلوان نێوان شارەدێی جەلەولا و شاری خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارانی نەناسراوەوە و دوای ئەوەی تەقەیان لێکراوە سێ کەسیان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، چەکدارە نەناسراوەکان کە گومان دەکرێت سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بن لە دووری چەند سەد مەترێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بازگەیەکی ساختەیان ناوەتەوە و رێگایان لە دوو ئۆتۆمبێل گرتووە کە سەرنشینانی شیعە بوون و لە کەربەلاوە گەڕاونەتەوە.
کوژراو و بریندارەکان ئەندامانی یەک خێزانن کە خەڵکی ناوچەکەن.