Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
شەوی رابردوو، عەلی حەسەن سماقە ناسراو بە "عەلی قەمبوور"، بازرگانی گەورەی بواری دەرمان لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، "عەلی قەمبوور" دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی رەوانەی تورکیا کرا و لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە کۆچی دوایی کردووە.
عەلی حەسەن سماقە ناسراوە بە "عەلی قەمبوور" ساڵانێکی زۆرە لە بواری تەندروستی کاری کردووە و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی هۆز بوو لە بواری دەرمان، هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوا مێدیکا-یش بوو.