Zana Natık Kerem
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، ٧٥ تیرۆریستی داعشیان کوشتووە.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھێزەکانیان لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامیانداوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە میانی ساڵی رابردوودا، ٢٦٩ ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق، بۆسەر تیرۆریستیان داعش ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٧٥ تیرۆریستی داعش کوژراون.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، ١٢٩ ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن لەلایەن ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆرەوە ئەنجامدراوە.
ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی ساڵی رابردوودا، ٥١ ھێرشی ئاسمانیی لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق، بۆسەر حەشارگەکانی داعش ئەنجامدراون کە لە ئاکامدا، ١٤١ حەشارگە خاپوورکراون.
پێشتر گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٣١١ تیرۆریستی داعش کوژراون.