Zana Natık Kerem
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر - AA
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەیف بەدر رایگەیاند کە لە ئەنجامی یارییە ئاگرینییەکان لە میانی ئاھەنگەکانی شەوی سەری ساڵی نوێدا، ١٥٠ کەس لە شاری بەغدا برینداربوون.
سەیف بەدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەنجامی یارییە ئاگرینییەکان لە میانی ئاھەنگەکانی شەوی سەری ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٥٠ حاڵەتی برینداربوون لە شاری بەغدا تۆمارکراوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئاھەنگەکانی شەوی سەری ساڵی نوێدا، ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.
باسی لەوەش کردووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئامارەکانی لەبارەی رووداوەکانی شەوی سەری ساڵ بڵاو دەکاتەوە.